ئاگادارییەك سەبارەت بە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری و پشووی سەری ساڵ
ئاگادارییهکانمان : 12/2/2024
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێ، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی شانشینی یەکگرتوو دەکاتەوە کەوا دوایین رۆژی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری و رایی کردنی مامەڵەکانیان تایبەت بە (بریکارنامە، ژیاننامە) و هەموو جۆرە مامەڵەیەکی تر رۆژی هەینی ١٣ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت. هاوکات لە رۆژی پێنجشەمە ٢ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ جارێکی تر خزمەتگوزارییەکانی کونسوڵگەری کە پێشکەشی هاوڵاتیان دەکرێت دەست پێدەکەنەوە.
هەر بە بۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ.) لەسەر بێت و سەری ساڵی نوێی زایینی، پشووی نوێنەرایەتی لە رۆژی دووشەمە ٢٣ی کانونی یەکەم دەستپێدەکات تاکو رۆژی پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥.
بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی کوردستانیانی ئازیزی دانیشتووی بەریتانیا دەکەین. بەو هیوایەین کاتێکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن و ساڵی تازە ببێتە مایەی سەرفیرازی و وەدەستهێنانی هیوا و ئاواتەکانی هەموو لایەك.
لەگەڵ ڕێزماندا
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤