ئاگاداری سەبارەت بە وەرگرتنی بری رسوماتی خزمەتگوزارییەکانی کونسوڵگەری
ئاگادارییهکانمان : 10/24/2024
ئاگاداری
ئاماژە بە رێنمایی دارایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوان سەبارەت بە وەرگرتنی کرێ (رسوماتی) تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانی کونسوڵگەری نوێنەرایەتی کە پێشکەشی هاووڵاتیانی بەڕێز دەکرێن، ئاگاداری هەموو لایەك دەکەینەوە کەوا لە بەرواری ١/١١/٢٠٢٤ دەست دەکرێت بە وەرگرتنی ئەو (رسوماتەی) بەرامبەر هەر خزمەتگوزاریەك کە لە خوارەوە دیاریکراوە.
تێبینی: تێچووی خزمەتگوزارییەکان تەنها بە کاش وەردەگیردرێت.
بەڵگەنامە
بازرگانیەکانی کۆمپانیاکان: ١٠٠ پاوەندی
ئیستەرلینی
بریکارنامەی گشتی و تایبەت: ٢٠ پاوەندی
ئیستەرلینی
بەڵگەنامەی نەبوونی پێشینەی تاوان (CRB): ٢٥ پاوەندی
ئیستەرلینی
بروانامەی خوێندن: ٣١ پاوەندی
ئیستەرلینی. (١٦ پاوەندی بۆ دامەزراوی تایبەتی زانکۆکەیە کە پشتراستی بەڵگەکان
دەکات)
ژیاننامە و بەڵگەنامەکانی تر, لە نێویشیاندا (
بەڵگەنامەی لەدایکبوون): ١٥ پاوەندی
ئیستەرلینی
لەگەڵ ڕێزماندا
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا