نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا ڕۆژانی پشوو بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان رادەگەیەنێت

Alternate Text ئاگادارییه‌کانمان : 6/23/2023

ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە و هەینی (٢٨-٢٩-٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٣) پشووی فەرمی دەبێت، وە ڕۆژی دووشەمە ٣ی تەمموز دەوامی ئاسایی لە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەموو لایەك دەکەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئارامی و کەیفخۆشی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەك.


لەگەڵ ڕێزماندا


نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣