ئاگادارییەك سەبارەت بە پشووی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان
ئاگادارییهکانمان : 4/18/2023
ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە
کەوا بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕۆژی هەینی ٢١ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ پشووی
فەرمی دەبێت، وە ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی نیسان دەوامی ئاسایی لە نووسینگەی نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەموو لایەك دەکەین،
بەو هیوایەی ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئارامی و کەیفخۆشی و دڵنەوایی.
لەگەڵ ڕێزماندا
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستسان لە بەریتانیا
١٨ی نیسانی ٢٠٢٣