نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوی ژینگەپارێزی هەناسە کۆبۆوە

Alternate Text هەواڵ : 3/9/2023

لە چوارچێوه‌ی سەردانەکەی نوێنەری حکومەتی هەرێم کوردستان لە بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، کاروان جەمال تاهیر له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ژینگەپارێزی هەناسە کۆبۆوه‌.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر گرینگی پارێزگاری کردن لە ژینگە بە تایبەتی ژینگەی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی پێشخستنی کەلتوری ژینگە پارێزی لە ناو کۆمەڵگەدا، به‌تایبه‌تی که‌ بابه‌تی ژینگه‌ له‌ جیهاندا له‌ ئه‌وله‌ویاته‌کانه‌ و هه‌ماهه‌نگی و کاری پێکه‌وه‌ی پێویسته‌ به‌ ئامانجی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ژینگه‌.

هاوکات،  بە گرنگیەوە باس لە دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ووڵاتی بەریتانیا کرا. بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا پیشاندا بۆ هەر هەماهەنگیەك لە داهاتوو دا.