ئاگاداری سەبارەت بە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری

Alternate Text ئاگادارییه‌کانمان : 11/23/2022

ئاگاداری هاووڵاتیانی ئازیز دەکەینەوە کەوا بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ، ڕۆژی هەینی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ دوایین ڕۆژ دەبێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری، هاوکات لە ڕۆژی سێشەمە ٣ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ جارێکی تر دەست بە خزمەتگوزاریەکانی کونسوڵگەری دەکرێتەوە.

بە هیوای پشوویەکی خۆش و ساڵێکی تازەی پڕ لە خۆشێ و شادی بۆ هەموو لایەك. 

لەگەڵ جوانترین ڕێزماندا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا