نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانی مۆزەخانەی جەنگی ئیمپیریال دەکات
هەواڵ : 2/25/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی
مۆزەخانەی جەنگی ئیمپراتۆری (Imperial War Museum) ی کرد لە
شاری لەندەن و لەلایەن جاك گێڵسۆرپ و کارا مەکلۆفلین بەرپرسانی بەشی ئامادەکاری و
نەخشەسازی مۆزەخانەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتادا، بەرپرسانی مۆزەخانەکە گهشتێکیان به نوێنەری حکومەتی هەرێم و
شاندی یاوەری کرد به ناو بەشەکانی مۆزەخانەکە، کە پێکدێت لە چوار بەشی جیای چوەار
قۆناغ، جەنگی یەکەمی جیهان، جەنگی دووەمی جیهان، هۆڵۆکۆست و رووداوەکانی نێوان
ساڵانی ١٩٤٥ تاکو ٢٠٠٠، وە دوا بەشیش کە لە ٢٠٠٠ ەوە تاوهکو ئێستا لەخۆ دەگرێت،
لە نێویشیاندا شەڕی رزگارکردنی عیراق و سەرهەڵدانی داعش.
بەرپرسانی مۆزەخانەکە کورتەیەکیان لەسەر سروشتی کارەکانیان و ئەو بابەتانەی
کە لە مۆزەخانەکەیان نمایش دەکەن پێشکەشکرد کە تایبەتن بە رۆڵ بینینی سەربازی
بەریتانیا لەو قوناخانەی سەرەوە و کاریگەری شەڕەکان لەسەر هاووڵاتیانی سیڤیل.
مۆزەخانەکە نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەل و پەلی سەربازی کە لەو قۆناغانەدا بەکارهاتوون و
ئەو کاریگەرییانەی کە دروستیان کردووە لەبەردەستیاندا هەیە. هاوکات ئاماژەیان
بەوەدا کەوا چاوەڕێن لەم زوانە بەشی عیراق و هەرێمی کوردستانیش دهوڵهمهندتر بکهن
و تێیدا ڕۆڵە سەربازیەکانی بەریتانیا لەو وڵاتانە و کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر
خەڵکی ئەو ووڵاتە نمایش دەکەن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی رێکخستنی ئەو سەردانەی کرد و بە
گرینگی وەسفکرد، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی مێژوویی هەیە لەگەڵ شانشینی
یەکگرتوو کە دەگەڕێتەوە سەرەتاکانی سەدەی رابردوو، وە ئەو پەیوەندیانەش
بەردەوامبوون، بە تایبەتیش لە دوای ساڵی ١٩٩١ و رۆڵی بەریتانیای لە سەپاندنی نمای
ئارام و ناوچەی دژەفڕین بەرز نرخاند. تیشکیشی خستە سەر هاریکارییە سەربازیەکانی
بەریتانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە تایبەتیش لە دوای سەرهەڵدانی داعش. لە لایەکی
ترەوە ئاماژەی بەوەدا کە یەکێك لە کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر هاوڵاتیانی سیڤیل،
کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە کە لە ئاکامدا نزیکەی ٥٠٠٠ هاوڵاتی شەهید بوون، ووتیشی
ئەو کارەساتە پێویستی بەوە هەیە کە لە مۆزەخانەکەدا نمایش بکرێت بۆ ئەوەی خەڵك
تاوانەکانی رژێمی سەدام بە چاوی خۆیان ببینن و ئەو تاوانە لەبیر نەکرێت، لەو سۆنگۆیەشەوە
داوای لە بەرپرسانی مۆزەخانەکە کرد کە سومبولی قوربانی کیمابارانی ههڵهبجه که
پهیکهری عومەری خاوەر لە بەشێکی مۆزەخانەکەیان نمایش بکەن.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگی نێوان نوێنەرایەتی حکومەت و
مۆزەخانەی جەنگی ئیمپراتۆری کرا، لەو سۆنگۆیەشەوە نوێنەری حکومەت پێشنیاری ئەوەی
کرد شاندێکیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە لهگهڵ مۆزهخانهکانی
کوردستان و لایهنه پهیوهندیدارهکان ههماههنگی بکهن بۆ دهستنیشانکردنی ئهو
کهلوپهله سهربازیانهی که له جهنگهکانی سهر گهلی کوردستان بهکارهاتوون
و کاریگهری و ڕهنگدانهوهیان ههبووه لهسهر قۆناغهکهو هاووڵایانی سیڤیل،
هاوکات ئهو پاشماوانهی که لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە دەستیان بەسەردا گیراوە
لە شەڕ لە دژی داعش ببینن و سودیان لێ وەربگرن لە مۆزەخانەکەیاندا.
لەندەن
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦