نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداری دەکات لە خواردنی بەربانگی پارتی پارێزگاران
هەواڵ : 2/25/2026
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریکرد
لە خوانی بەربانگ له‌سه‌ر بانگهێشتی دامەزراوەی موسوڵمانانی پارتی پاریزگاران و لە
بارەگای سەرەکی پارتەکە لە لەندەن به‌ڕێوه‌چوو.
لە بۆنەکەدا که سه‌رۆکی پارتی پارێزگاران و ژمارەیەك لە ئەندامانی
ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا و کاربەدەست و ئەندامانی پارته‌که و ژمارەیەك لە
دیپلۆماتکارانی جیهانی بەشداربوون، ژمارەیەك ووتار پێشکەشكران کە ئاماژەیان بە فره‌که‌لتووری
و پیرۆزی و گرینگی مانگی ڕه‌مه‌زان و گیانی پێکەوەژیانی هەموو نەتەوە و ئایینە
جیاکان کە جێی بایەخێکی گەورەن لەلای دەسەڵات و پارتە سیاسیەکان و کۆمەڵگای
بەریتانیا.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە میانەی بۆنەکەدا چاوی کەوت بە سه‌رۆکی پارتی پارێزگاران و لۆرد و ژمارەیەك دیپلۆماتکار و و کاربەدەستانی پارتی پارێزگاران و
گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بابه‌ته‌کانی
جێی بایه‌خ کران. هاوکات جه‌خت لە پەیوەندی به‌هێزی هه‌رێمی کوردستان و پارتی
پارێزگاران و بەریتانیا کرایەوە.
لەندەن
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦