نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە فێستیڤاڵی بازرگانی ڕۆژئاوای لەندەن ٢٠٢٦ دەکات
هەواڵ : 3/6/2026
لەندەن، شانشینی
یەکگرتوو، www.uk.gov.krd . بەڕێوەبەری پەیوەندی
بازرگانی و وەبەرهێنان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا، هاوڕێ یوسف، بەشداری
لە فێستیڤاڵی بازرگانی ڕۆژئاوای لەندەن کرد، کە لەلایەن ژووری بازرگانی ڕۆژئاوای
لەندەنەوە ڕێکخرابوو.
له بۆنهکهدا
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و خاوەنکاران و وەبەرهێنەران ئامادهدهبن بۆ نمایشکردنی
بەرهەمەکانیان، هەروەها بۆ دروستکردنی هاوبەشی و گەڕان بەدوای دەرفەتی بازرگانی
نوێ. ئەم فێستیڤاڵە وەک سەکۆیەکی گرنگ خزمەتی دروستکردنی پەیوەندی و
ئاڵوگۆڕییە بازرگانیەکان دەکات.
لە ساڵانی
ڕابردوودا چەندین کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا
کردووە بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لە بازاڕە
نێودەوڵەتییەکانیان. ئامادهیی ئهمساڵ کهمتربوو بههۆی گرژییەکانی ناوچهی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داخستنی ئاسمانی ناوچهکه بە شێوەیەکی کاتی.