نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تونجەر بەکرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی دەکات

Alternate Text هەواڵ : 6/27/2025

نووسینگەی نوێنەرایەتی، لەندەن، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە تونجەر بەکرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و گرینگی هەنگاوەکانی کرا بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕ و توند و تیژی و چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ێ پرسی کورد لە تورکیا کرا.


هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لەسەر گرینگی ئەو قۆناخەی ئێستا کردەوە بۆ ئەوەی هەردوولا سوود لەو دەرفەتە گرینگە وەربگرن و بە یەکجارەکی کۆتا بە جیاوازی و گرفته‌کان بهێندرێت، کە ئەوەش خواستی گەلی کوردە لە تورکیا بەمەبەستی دەستپێکردنی قۆناخێکی تازە کە ئەمن و  ئاسایش و برایەتی و پێکەوە ژیان له‌ ووڵاتدا بهێنێته‌ کایه‌وه‌.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پێشوازی گه‌رم، خۆشحاڵی دەربری و تیشكی خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و پشتگیریکردنی لە گرتنەبەری رێگای ئاشتی و ووتوێژ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارەسەری برایانه‌ بۆ دۆزی کورد لە تورکیا و لەو رووەشەوە نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که‌ سەرکردایەتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکی کردووە بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە گرینگە مێژووییە.


هەردوولا هاورابوون لەسەر پێویستی بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی بەردەست بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەربکەوێت، کە لەدەرئەنجامدا ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە پتەوتر دەکات و بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانە و برایەتی نێوان گەلانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی بەهێزتر دەکات. لەو سۆنگۆیەشەوە بیرو ڕاکان ئاڵ و گۆڕکران.


نووسینگەی نوێنەرایەتی-لەندەن
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥