نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێكی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەری تایبەتی کوردستان دەکات

Alternate Text هەواڵ : 7/31/2025

شانشینی یەکگرتوو، نووسینگەی نوێنەرایەتی، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك مامۆستا و قوتابیانی قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی قوتابخانه‌کانی ئیشق و نیلۆفەری تایبەت کرد بە سەرۆکایەتی مامۆستا شێروان شەرەفانی جێگری بەرێوەبەری گشتی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئیشق.


گروپی مامۆستا و قوتابیان، که‌ پێکهاتوون له‌ ٨٥ قوتابی قۆناغه‌ جیاکانن، لە چوارچێوه‌ی یاداشتنامه‌یه‌کی لێکتێگەیشتنی نێوان  ئیشق و زانکۆی کینگستن له‌ له‌نده‌نن بۆ گه‌شتێکی زانستی ده‌ ڕۆژه‌ و ئاشنابوون بە بەشە جیاکانی زانکۆکە و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی خوێندن لە بەریتانیا و ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاکی ڕۆژانه‌،  هاوکات تێکەڵ بوون و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکە و قوتابیانی تری جیهان کە هاوکات بە هەمان مەبەست له‌ وڵاتانی جیاوه‌ سەردانی زانکۆکە دەکەن.


نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای خۆشحاڵی بە سەردانی مامۆستایان و قوتابیان ، هاوکات جەختی لەسەر گرینگی ئەو جۆرە سەردانانە کردەوە که‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ قوتابیان به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ و سیستمی په‌روه‌رده‌یی و ژیانی خوێندن ئاشنا ده‌بن، به‌تایبه‌تی سیستەمی پەروەدەیی بەریتانیا که‌ له‌ سیستمه‌ پیشکه‌وتووه‌كانی ووڵاتانی جیهاندا دێت و بە بایەخەوە مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییەکان و سیستەمی خوێندنی باڵای به‌ریتانیا ده‌کرێت و سوود لە ئەزمونی پێشکەوتوویان وەردەگیرێن. هاوکات تیشکی خستە سەر  هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و کاری بەردەوامی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە پەروەردەییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو، وە دەستخۆشی لە سەردانەکەیان کرد و ئامادەیی نوێنەرایەتی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگیەك دووپات کردەوە.

لەندەن
٣١ی تەموزی ٢٠٢٥