نوێنەری حکومەتی هەرێم له ناساندنی په‌رتوکی "قاهیره ١٩٢١، ده ڕۆژ که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دروست کرد" ئاماده ده‌بێت.
هەواڵ : 1/31/2023
لەندەن، شانشینی
یەکگرتوو (uk.gov.krd)، یانه‌ی
گه‌شتیاران (Traveller’s Club) له بۆنه‌یه‌كدا
میوانداری مێژوونووس ناودار (بڕاد فاوت) ی کرد بۆ ناساندنی په‌رتووکه نوێیه‌که‌ی،
که تێیدا تیشکی خسته سه‌ر مێژووی کۆنفرانسی قاهیره ساڵی ١٩٢١ که له‌لایه‌ن
وینستن چه‌رچڵ وه‌زیری جه‌نگی ئه‌وکات بانگه‌وازی بۆ کرا له دوای جه‌نگی جیهانی
یه‌که‌م و داڕمانی ئیمپراتۆڕییه‌تی عوسمانی، وه پاڵنه‌ر و ورده‌کاری گفتوگۆکانی ده
ڕۆژی کۆنفرانسه‌که کە لە هۆتێلی سەمیر ئەمیس لە قاهیرە بەڕێوەچوو، وه هه‌وڵه‌کان لەگەڵ تیمەکەی له دوباره
کێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. نوسه‌ر سێ هۆکاری به‌ستنی کۆنفرانسه‌که‌ی خسته
ڕوو، که ئەو بەڵێنەی کە لە ساڵی ١٩١٥ بەریتانیا دابوویە شەریف کوڕی حوسەین
لەبەرامبەر هەماهەنگیکردنی لەگەڵ ئینگلیزەکان لە جه‌نگی عوسمانیەکان، وە
ڕێکەوتننامەی سایکس-پیکۆت کە لە ساڵی ١٩١٦ داڕێژرا، سێیەمیشیان وەعدی بەلفۆر بوو
لە ساڵی ١٩١٧ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێك بۆ جولەکەکان لە فەڵەستین، که ده‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تانی
عێراق و ئوردن وه‌ک به‌شێک له (چاره‌سه‌ری
شه‌ریفیان) داده‌مه‌زرێت ، وه دامه‌زراندنی نیشتمانێک بۆ جوله‌که‌کان له فه‌له‌ستین. هاوکات نوسه‌ر پێی
وایه هیچ کۆنفرانس و لوتکه‌یه‌ك هێنده‌ی کۆنفرانسی قاهیره کاریگه‌ری به‌رده‌وامی
نه‌بووه له‌سه‌ر ناوچه‌که.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم
له پرسیارێکدا له نوسه‌ر ده‌ڵێت " وینستن چه‌رچڵ له کۆنفرانسی قاهیره
لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆی کوردستان بووه و پێی وابوو که ده‌وڵه‌تێکی کوردستان ده‌بێته
(به‌فه‌رزۆنێکی) گرینگ له نێوان عه‌ره‌به‌کان و تورکیای بچوککراوه‌ی دوای عوسمانییه‌ت،
وه‌له‌لایه‌کی تر مه‌ترسی هه‌بوو که حاکمێکی عێراق ڕه‌نگه خواسته‌کانی کورد
پشتگوێ بخه‌ن و وه‌ك که‌مینه‌یه‌ک بیانچه‌وسێننه‌وه، که ئه‌مه‌ش ڕویدا‌و به‌درێژایی
سه‌د ساڵه نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پرسی فه‌له‌سطین
به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی مایه‌وه".
نووسەر لە وەڵامدا
ووتی پرسی کورد بە دوور و درێژی گفتوگۆی لەسەر کرا. چێرچڵ و لۆڕانسی ڕاوێژکارە
تایبەتەکەی لەگەڵ ئەوە بوون کەوا دەوڵەتێکیش بۆ کورد دروست بکرێت لە نێوان عیراق و
تورکیای تازە، بەڵام چه‌رچڵ ئه‌و ئارگومێنته‌ی دۆڕاند، مس بێڵ ڕاوێژکاری چه‌رچڵ، کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر
چه‌رچڵ هه‌بوو و خۆشەویستیەکی بێ سنوری هەبوو بۆ مێزۆپۆتۆمیا و پێداگری کردووه که
ده‌بێت به‌یه‌کگرتووی بمێنێته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش دوای دامه‌زراندنی عێراق مس بێڵ
ماوه‌ی شه‌ش ساڵێک له به‌غداد مایه‌وه بۆ هاوکاری حاکمی عێراق، نووسەر ووتیشی
زۆر ڕاستە کەوا چێرچل شکستی هێنا لە دوو پرسی گرینگ کە دەبوا ئەو کات چارەیان
بکات، کە هەردوو پرسی کورد و جولەکە و فەڵەستینە.
لەندەن
٣٠/١/٢٠٢٣