English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  07 Dec. 2015
پارێزگاری که‌رکوك و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیان کرد

له‌دیدارێکدا پارێزگاری که‌رکوک باسی له‌ دواین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌و دۆخی شاری که‌رکوک و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگاریکردن له‌ که‌رکوک کرد و هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و ئاواره‌و په‌ناهه‌ندانه‌ی که‌ ڕویان له‌ شاری که‌رکوک کردووه‌ ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند؛ پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌ری گشت پێکهاته‌کانه‌ له‌ که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری وه‌ تاکو ئێستا ١٩٠ هه‌زار خێزانی ناوچه‌کانی تر رویان له‌ که‌رکوک کردووه‌و هاوڵاتیانی که‌رکوک و حکومه‌تی خۆجێی پێداویستیه‌کانیان دابین کردوون، به‌ڵام هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی زۆر که‌م ڕوو له‌ ناوچه‌کانی که‌رکوک ده‌کات بۆیه‌ پێویسته‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ووڵاتانی کۆمه‌ک به‌خش ئه‌م بابه‌ته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرن

 درێژە ... 

  27 Nov. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداری لە دیبەیتێك دەکات لەسەر ڕۆڵی کوردستان لە شەڕ لە دژی داعش

کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ووتەکەیدا ئاماژەی بەو سەرکەوتنە مەزنەی شنگال دا و ووتی کە ئەو سەرکەوتنە گورزێکی بەهێز بوو لە تیرۆریستان. ناوبراو ووتی: " چونی بەریتانیا بۆ شەڕ لە سوریا هەنگاوێکی سەرکەوتوو دەبێت هەروەك چۆن سەرکەوتوو بوو لە عیراق و کوردستان. بە ئامانجکردنی داعش لە سوریا هەنگاوێکی زۆر گرنگە لە شەڕ لە دژی داعش چونکە ئەو ووڵاتە بارەگای سەرەکیانە و سەرچاوەی سەرەکی هێز و گەشەسەندنی  ئەو گرووپە تیرۆریستیەیە."

 درێژە ... 

  26 Nov. 2015
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ لە بەریتانیا دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە دکتۆر ساڵح ئەلتمیمی باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ لە بەریتانیا. لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کرد و جەختیان کردەوە لەسەر گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانە بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی کوردستان.

 درێژە ... 


Previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... Next