English عربی کوردی
 
 
KRG UK REPRESENTATION
LONDON
  04 Oct. 2015
لە نیویۆرک، فەلاح مستەفا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگاى نیودەوڵەتى دەکات هاوکارى زیاترى ئاوارەکان بکرێت

لە چوارچێوەى بەشدارى کردنى لە کۆبوونەوەیەکى باڵا لە میانى بەڕێوەچوونى کارەکانى کۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت داواى لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى کرد کە هاوکارى زیاترى هەرێمى کوردستان بکەن کە ئێستا دووچارى چەندین رووبەڕووبوونەوە بۆتەوە وەک شەڕ دژى تیرۆرستانى داعش و لەخۆگرتنى نزیکەى دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەر.

کۆبوونەوەکە کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و رێکخراوى هاوکارى ئیسلامى و کۆمیتەى نێودەوڵەتى خاچى سوورى نێودەوڵەتى رێکخرابوو. فەلاح مستەفا گووتى ئێمە پشتگیرى لە هەوڵەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە لەگەڵمان کاردەکەن. پێویستى زۆرمان بە شوێنى نیشتەجێ و پێداویستیەکانى خۆراک و دەرمان پەروەردە و دڵنیایى هەیە بۆ ئاوارەو پەنابەران، ئەگینا ئەرکى حکومەتى هەرێم لەوەى ئێستاش قورستر دەبێ. چونکە بەهۆى بارودۆخى نالەبارى دارایى مووچەى پێشمەرگەو فەرمانبەران ٣ مانگ دواکەوتووە.

 درێژە ... 

  01 Oct. 2015
هه‌ولێر و له‌نده‌ن داكۆكى له‌ په‌یوه‌ندیى نێوانیان ده‌كه‌ن

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز دیسمۆند سواین وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا كە هەریەكە لە بەڕێزان جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و مەترانی كلدانییەكان ئامادەی بوون، بەڕێز سواین سوپاسی حكوومەتی وڵاتەكەی بۆ خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بەرامبەر بە پێشوازیكردن و حەواندنەوە و پێشكەشكردنی هاوكاری و خزمەتگوزاری بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران كە لە هەرێمی كوردستانن، لە كاتێكدا خۆى ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی و هێرشی تیرۆرستان بووه‌تەوە. هەروەها باسی لە هەوڵەكانی حكوومەتی بەریتانیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران بەتایبەتی لە ڕووی تەندروستی و پەروەردەوە، بەهێزكردنی زیاترى پەیوەندییەكانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستانیشی دووپات كردەوە.

 درێژە ... 

  30 Sep. 2015
فه‌رمانگه‌ی پەیوەندیەکانى دەرەوە دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى لە لاهاى هانده‌دات له‌ دۆسیه‌ی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی بكۆڵێته‌وه‌

لە چوارچێوەى بەردەوامى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم بۆ بە جینۆساید ناساندنى تاوانەکانى  گروپى تیرۆریستى داعش دژ بە کوردانى ئێزیدى و کارەکانى لێژنەى باڵاى حکومەتى هەرێم بەجینۆساید ناساندنى ئەو تاوانە لە ڕێگاى دادگاى باڵاى تاوانى نێودەوڵەتى، فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە بە یاوەرى دوو ڕێکخراوى ناحکومى ئێزیدى سەردانى نووسینگەى داواکارى گشتى دادگاى باڵاى تاوانى نێودەوڵەتیان لە لاهاى  کردو ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلیان پێشکەش کرد کە تەواوکارى ئەو زانیاریانە بوو کە ساڵى ڕابردوو لەلایەن لێژنەى باڵاوە پێشکەش بە دادگا کرابوو.

 درێژە ... 


Previous ... 11 12 13 14 15 16 17 18 19 20  ... Next