ئاگاداری سەبارەت بە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری
ئاگاداری هاووڵاتیانی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی ده‌که‌ینه‌وه، که دوابه‌دوای لابردنی ڕێنماییه‌کانی تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخی ژیان له به‌ڕیتانیا، به‌پێویستی ده‌زانین که ڕایبگه‌یه‌نین که پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کونسوڵگه‌ری ئاسایی ده‌بێته‌وه و هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌توانن بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانیان
- سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن له ڕۆژانی ( دووشه‌ممه، سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه ) له کاتژمێر ١٠ ی سه‌ر له به‌یانی بۆ کاتژمێر ٤ ی پاش نیوه‌ڕۆ.
- وه‌یان، بۆ ئه‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه‌ی به‌ته‌مه‌نن، وه یان له شاره‌کانی دوور له له‌نده‌ن ده‌ژین، که به‌هه‌ر هۆکارێک بێت ناتوانن خۆیان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن له له‌نده‌ن، ئه‌وا ده‌توانێت له نزیکترین (نۆتهری Public Notary ) له‌و شوێنه‌ی که لێی نیشته‌جێیه به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی کە لە خوارەوە هاتوون دروستبکات و به پۆست بۆ نوێنه‌رایه‌تی بنێرێت و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌کانی پێشکه‌شی ده‌که‌ن پرۆسێسی کاره‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و به پۆست ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هاووڵاتییه‌که. ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پێشکه‌شکردنی ئاسانکاریه بۆ ئه‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه‌ی له شاره دووره‌کان ده‌ژین.
/// تێبینی زۆر گرینگ ///
تکایه داواکاری و دۆکۆمێنتهکانتان به سکرین شۆت و شێوازی تری نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌هێنن، وه‌یان به پۆست و ئیمه‌یڵ ڕه‌وانه‌ی نووێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت مه‌که‌ن، چونکه کاری پێناکرێت و داواکارییه‌که پرۆسێش ناکرێت، بۆیه زۆر گرینگه دۆکۆمێنتهکانتان به‌دروستی پێشکه‌ش بکه‌ن.
ئهوداواکاریانهی که‌موکورتی هه‌بێت و دۆکۆمێنته‌کان ڕاستاندنی بۆ نه‌کرابێت و به‌پێی ڕێنماییه‌کانی سه‌ره‌وه نه‌بن، به هه‌مانشێوه پرۆسێس ناکرێن.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بکەن لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی ٠٢٠٣٩٢٧٩٨٧٠، یان ئیمێڵ بکەن بۆ uk@gov.krd
ڕێنمایی نوێ سەبارەت دروستکردنی بریکارنامه بەهۆی ڕێکارە توند و نوێکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. تا ئەو کاتەی ڕێکارەکان گۆڕانکارییان بەسەر دێت و بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، بریکارنامە و ژیاننامە و تەواوی مامەڵەکانی تر تەنها لە ڕێگای پۆستەوە دەکرێت، وە بە هیچ جۆرێك ناتوانین پێشوازی لە هیچ هاووڵاتیەك بکەین.
- پێویسته فۆرمی تایبه‌ت به بریکارنامه‌کان یان ژیاننامه پرنت بکه‌یت و پڕیبکه‌یته‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کێک له به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ڕێزت (باری شارستانی (هەویە)، ڕەگەزنامەی عیراقی (جنسیە)، پاسەپۆڕتی عیراقی) ببه‌یت بۆ نزیکترین دادنووس (Public Notary ) له شوێنی نیشته‌جێبوونت و پشتراستکردنه‌وه‌ی واژووهکانتان بۆ بکرێت و به‌ڵێن بده‌ن که ئاماده‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ن.
- پێویسته فۆرمی تایبه‌تیش به زمانی کوردی پڕ بکه‌یته‌وه.
- پاشان
- به‌ڵگه‌کانی که‌له‌لایه‌ن دادنووس ته‌سدیق کروان.
- فۆرمی تایبه‌تی کوردی به پڕکراوه‌یی.
- ناسنامه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی کهدهکهیته بریکاری خۆت.
- وێنهێهكی قه‌باره‌ی پاسپۆرتی خۆت.
هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نێرن بۆ ناونیشانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
2Hobart place, Belgravia, London, SW1W 0HU
- لە دوای گەیشتنی گشت ئه‌و پێداویستیانه‌ی سه‌ره‌وه به‌بێ که‌موکوڕی، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم پاڵپشت به ڕێنماییه یاساییه‌کان پرۆسێسی کاره‌کانتان بۆ ئه‌نجام ئه‌دات و دوو وێنەی ڕەسەنی بهڵگهنامهکهتان بە واژووکراوی و مۆرکراویەوە لە ڕێگای پۆستەوە بۆتان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ( پرۆسێسکردنی کاره‌کانتان ١٠ ده ڕۆژی کار ده‌بێت له پاش کهیشتنی به‌ڵگه‌کانتان به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم)
- ده‌بێت دوای گه‌یشتنی به‌ڵگه‌نامه‌کان بۆتان واژوو یان پەنجە مۆر لەسەر به‌ڵگه‌نامه‌کان بکه‌ن له شوێنی دیاریکراوی بریکارده‌ر و وێنەیەکی ڕەسەن بنێرێتەوە کوردستان و وێنەیەکی رەسەنیش بنێرێتەوە بۆ ناونیشانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا.
تێبینی/ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا به‌رپرس نییه له نه‌گه‌یشتن و وون بوونی هه‌ر دۆککۆمێنتێک له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه.
فۆڕمەکان:
- فۆڕمی بریکارنامەی گشتی ئینگلیزی
- فۆڕمی بریکارنامەی تایبەت ئنگلیزی
- فۆڕمی بریکارنامەی تایبەت کوردی
- فۆڕمی بریکارنامەی گشتی کوردی
- فۆڕمی ژیاننامەی ئینگلیزی
- فۆڕمی ژیاننامەی کوردی
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆن 02039279870 ، ئیمێڵ uk@gov.k