کوردانی بەریتانیا دەتوانن خۆیان وەك کورد لە سەرژمێری ئەمساڵدا تۆمار بکەن

ڕۆژی سێشەممە ٢١ ی ئازاری ٢٠٢١ سەرژمێری گشتی لە بەریتانیا دەکرێت. بە پێی یاسا، هەموو هاووڵاتیەك کە نیشتەجێی بەریتانیایە پێویستە بەشداری لەو سەرژمێریە بکات و وەڵامی تەواوی پرسیارەکانی تایبەت بەو سەرژمێریە بداتەوە کە لە ماڵپەڕی تایبەت بە سەرژمێری لەو لینکەدا هاتوو. لە سەرژمێری ئەمجارەدا بۆ یەکەمین جارە کوردستانیان دەتوانن خۆیان بە کورد تۆمار بکەن، ئەوەش هەنگاوێکی زۆر گرینگە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ژمارەی ڕەوەندی کوردی کە لەو ووڵاتەدا دەژین. هاووڵاتیان دەتوانن لە ئۆنڵاینەوە تا بەرواری ٢١/٣/٢٠٢١ بەشداری لەو سەرژمێریە بکەن. لە دەستپێکی تۆمارکردنی زانیارییەکان، ماڵپەڕەکە داوای (کۆد) دەکات، ئەو کۆدەش بە پۆست بۆ هەموو ماڵێك دەنێردرێت. ئەگەر هاتوو ئەو کۆدە لە ڕێگای پۆستەوە بەدەستان نەگەیشتبوو، ئەوا لە ڕێگای ئەو لینکەوە دەتوانن داوای کۆدێکی نوێ بکەن.

کاروان جمال تاهیرنوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك دەستخۆشی لە دەستەی خۆبەخشانی کورد بۆ کەمپینی سەرژمێری ٢٠٢١ لە بەریتانیا دەکات، وە هانی هاونشتیمانیانی کوردستان دەدات بۆ ئەوەی بەشدار بن لە سەرژمێریەکە و خۆیان وەکو ‘کورد و کوردزبان تۆماربکەن’.

١٣/٣/٢٠٢١