ڕوونکردنەوەیەك دەربارەی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هاونیشتمانی به‌ڕێزی کۆمه‌ڵگای کوردستانی دانیشتووی به‌ریتانیا گلەییان له‌ میکانیزمی ئه‌نجامدانی بریکارمه‌ و ژیاننامه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هاووڵاتییه‌که‌ خۆی له‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌بێت، به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م ڕونکردنه‌وانه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو.

  • نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێره‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هاونیشتمانیانی بکات و خزمه‌تگوزارییان پێشکه‌ش بکات، ئه‌ویش به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌ کارپێکراوه‌كانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
  • دروستکردنی وه‌کاله‌ت نامه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، بابه‌تێکی ته‌واو یاساییه‌ و به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه‌ و هاووڵاتی ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت له‌ نوێنه‌رایه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیان و سنوردارکردنی ساخته‌کارییه‌.
  • بۆیه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆنلاین و به‌ ئه‌له‌کترۆنی ئه‌نجام نادرێت و له‌ بالێۆزخانه‌کانی تری ووڵاتانیشهه‌ربه‌و شێوه‌یه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له‌ به‌ریتانیاش بۆ ئه‌نجامدانی وه‌کاله‌ت و ژییاننامه‌ Power of Attorney and Proof of Life  پێویست ده‌کات که‌سه‌که‌ خۆی ئاماده‌بێت و به‌ ئۆنلاین ناکرێت، ئه‌مه‌ وێڕای تێچووی خزمه‌تگوزارییه‌که‌.
  • نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ پێشکه‌ش ده‌کات، له‌کاتێکدا که‌ له‌ گشت باڵێۆزخانه‌کانی ووڵاتان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تێچوو ئه‌نجام ئه‌درێت.
  • نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم تێگه‌یشتنی هه‌یه‌ بۆ دووری شاره‌کان له‌ له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ڕێزانه‌ی به‌ته‌مه‌نن، وه‌ هاوکات دۆخی کۆڕۆناش، بۆیه‌ ئاسانکاری پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که‌ به‌هه‌ر هۆکارێک بێت ناتوانن خۆیان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن له‌ له‌نده‌ن، ئه‌وا ده‌توانێت له‌ نزیکترین (Notary Public  دادنووس ) له‌ شوێنه‌که‌ی لێی نیشته‌جێیه‌ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ڕامانگه‌یاندووه‌ له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت که‌ ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه‌ بیزاننPower of Attorney and Proof of Life (بریکارنامەکان و ژیاننامە) دروستبکات و به‌ پۆست بۆ نوێنه‌رایه‌تی بنێرێت و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌کانی پێشکه‌شی ده‌که‌ن پرۆسێسی کاره‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و به‌ پۆست ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ هاووڵاتییه‌که‌.
  • له‌کاتی ئێستادا که‌ دۆخی بڵاووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ لوتکه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت پێشوازی له‌ هاونیشتمانیانی به‌ڕێز بکات و بۆ ئه‌نجامدانی بریکارنامه‌ ته‌نها ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێنماییه‌ی له‌م لینکه‌دایه‌ ئه‌نجامی بده‌ن.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی 02039279870 ئیمێڵمان uk@gov.krd پەیوەندیمان لەگەڵدا بکەن. هاوکات ئەپدەیت لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتی و هەژماری فەیسبوکی نوێنەرایەتی کە لە خوارەوەن دەست دەکەوێت.

ماڵپەڕی نوێنەرایەتی:  www.uk.gov.krd

هەژماری فەیسبوك:  https://www.facebook.com/KRGInLondon

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم هیواداره‌ ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌ت به‌ هاونیشتمانیانی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی بکات و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موان ده‌خوازێت.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

١٢ کانوونی دووه‌م ٢٠٢١