ڕوونکردنهوهیەك لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا به‌پێویستی ده‌زانێت که گشت هاونیشتمانیان ئاگاداربکاته‌وه که بڕیاری گه‌راندنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌نها بۆ ئه‌و هاونیشتمانیانه‌یه که به‌سه‌ردان یان بۆ خوێندن له به‌ریتانیا بوون و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڕۆنا گیریان خواردبوو نه‌ک بۆ ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی که خۆیان دانیشتووی به‌ریتانیان.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌و هاونیشتمانیانه کرد که له‌و کاتیگۆرییهدان زانیارییه‌كانیان بنێرن بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت، ده‌ره‌نجام ٣٢٠ هاووڵاتی ناویان تۆمار کرد وه به هیمه‌ت و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه توانرا ١٦٧ هاووڵاتی بهفرۆکهیهكی چارته‌ر فلایت بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئێستاش ١٧٠ هاووڵاتی تر ماوون له کۆی ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمارکردبوو بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێم و له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی.
بۆیه به‌سوپاسه‌وه ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی که دانیشتووی به‌ریتانیان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که هیچ گه‌شتێکی ئاسایی له‌کاتی ئێستادا نییه له نێوان ووڵاتان و هه‌رێمی کوردستان و فرۆکه‌خانه‌کان داخراون بۆ گه‌شتی ئاسایی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌نگاوو رێکاره‌کانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڕۆنایه که ووڵاتانی جیهانی گرتویانه‌ته‌به‌ر.
بۆیه تکا له هاونیشتمانیانی ئازیزی دانیشتووی به‌ریتانیا ده‌که‌ین که بۆ گه‌شتی ئاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیمان پێوهمهکهن تاکو ئه‌و کاته‌ی ڕێکاره‌کانی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسایی هه‌ڵده‌گیرێن و دۆخی گه‌شتکردن ئاسایی ده‌بێته‌وه.
جگه له‌وه هێڵی گه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی به‌سوپاسه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانتان وه‌رده‌گرێت بۆ هه‌ر کاروو پێویستییه‌کی تر.
تکایه پابه‌ندی ڕێنماییه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا بن و خۆتان بپارێزن
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا
٢٧ نیسانی ٢٠٢٠