ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌و هاووڵاتیه‌ به‌ڕێزانه‌ی ماوه‌یه‌که‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی پشکنینی (تی.بی)ن.

پشکنینی تایبەت بە نەخۆشی TB بۆ داواکارانی ڤیزەی بەریتانیا دەستپێکرده‌وه‌

لە دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ پڕۆسەی پشکنینی تایبەت بە نەخۆشی  TB بۆ ئەو کەسانەی کە داوای ڤیزەی  زیاتر لە ٦ مانگ، یان مانەوە لە بەریتانیا دەکەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا ڕاگیرابوو، بەشی تەندروستی کۆچبەرانی سەر بە ڕێکخراوی IOM ڕایگەیاند کەوا لە ڕێکەوتی ٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ جارێكی تر دەستکراوەتەوە بە پشکنینەکە لە هەولێر و بەغدا و بە شێوەیەکی سنوردار. لە ڕاگەیاندنەکەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە کەوا بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا و بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و کارمەندانی سەنتەرەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە پشکنینیان بۆ دەکرێت سنوردار دەبێت و پێویستە داواکار کەس لەگەڵ خۆی نەیەنێت بۆ سەنتەرەکە، هاوکات ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشی کۆڕۆنای هەبێت پەیوەندیان پێوە بکات بەمەبەستی دیاریکردنی کاتی تر بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، چونکە لە کاتی گەیشتنی داواکار بۆ سەنتەرەکە پشکنینی تایبەت بە ئاستی گەرماییان بۆ دەکرێت، وە ئەگەر پلەی گەرمی لەشی بەرزبێت ئەوا ڕێگەی پێنادرێت بچێتە ژوورەوە و پشکنینەکە ئەنجام بدات.

بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینەکە پێویستە ئەو زانیاریانە پێشکەش بکەیت:

  • دەستنیشانکردنی سەنتەری تایبەت بە پشکنینەکە، لە بەغدا یان هەولێر
  • ژمارەی تەلەفۆن، ناو و ناونیشان و ئیمێڵی داواکار
  • پاسەپۆڕت و ناسنامەیەکی تری عیراقی و جۆری ڤیزە
  • ناو، ژمارەی تەلەفۆن، ئیمێڵ و ناونیشانی سپۆنسۆر لە بەریتانیا
  • ئەگەر پێشووتر ئەو نەخۆشیە یان هەر نەخۆشیەکی تری (ڕیئە)ت هەبووبێت، پێویستە ڕاپۆڕتی پزیشکی تایبەت پێشکەش بکەیت
  • پێویستە ئەو زانیاریانەی سەرەوە ڕاست و دروست بن، چونکە لە دوای تۆمار کردن ناتوانرێت گۆڕانکاریان تێدا بکرێت

نرخی پشکنینەکە ١٣٠ دۆلاری ئەمریکیە بۆ ئەوانەی لە سەرووی ١١ ساڵن و ٥٥ دۆلارە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە ژێر ١١ ساڵە، وە دەبێت بە دراوی عیراقی ئەو برە پارەیە بدرێت لە سەنتەرەکان.

شایانی باسە هەموو داواکارێکی ڤیزەی بەریتانیا کە داوای زیاتر لە ٦ مانگ ڤیزە دەکەن، یان بە نیازی مانەوەن لە بەریتانیا پێویستە ئەو پشکنینە پزیشکیە ئەنجام بدەن وەك مەرجێکی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ڤیزە.

بۆ وەرگرتنی مەوعید لە هەولێر پێویستە پەیوەندی بەم ژمارانە و ئیمێڵی خوارەوە بکەن:

  • ·         009647730901645
  • 009647721739254

ئیمێڵ:

IraqMHACErbil@iom.int

بۆ مەوعید وەرگرتن لە بەغدا:

  • ·         00964 – 7809245648
  • 00964-7809198249

ئیمێڵ:

MHACBaghdad@iom.int