ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیانی بەڕێز سەبارەت بە خزمەتگوزاری کونسوڵگەری

ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، وە بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هەمووان، بڕیاردرا کەوا ڕاییکردنی مامەڵەکانی تایبەت بە وەکالەت و بەرحەیاتی تەنها لە ڕۆژانی چوارشەممە و هەینی لە کاتژمێر ١١ تاکو ٢ ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. ئامادەبوون لە نووسینگەی نوێنەرایەتی تەنها لە ڕێگای تەلەفۆن و وەرگرتنی مەوعیدی پێشوەختە دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش تکایە پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە بکەن بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ڕۆژ و کات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانتان. لەگەڵ گەیشتنتان بۆ نووسینگەی نوێنەرایەتی، بەڵگەنامەکانتان لێ وەردەگیردرێت و دوای نیو کاتژمێر دەگەڕێنەوە نووسینگەمان بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکانتان.

تکایە هەموو بەڵگەنامەکان و پێداویستیەکانی تایبەت بە دروستکردنی وەکالەت و بەرحەیاتی لەگەڵ خۆتان بێنن. هاوکات داواکارین لە بەڕێزتان کە پابەند بن بەو مەوعیدەی کە بۆتان دەستنیشان دەکرێت بۆ ئەوەی کارەکان به‌ خێڕایی و له‌کاتی خۆیدا جێبه‌جێبکرێن و بەیەکەوە بتوانین ڕێنماییەکان و ئامۆژگارییه‌کانی دوره‌په‌رێزی کۆمه‌ڵایه‌تی جێبەجێ بکەین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندرووستی هه‌موان پارێزراوبێت.

هاوکات زۆر گرینگه‌و داواتان لێده‌که‌ین که‌ له‌ کاتی هاتنتان بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم گشت ڕێنماییه‌کانی به‌کارهێنانی هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی تایبه‌ت به‌ ته‌ندرووستی له‌به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان و که‌سوکار و چوارده‌ورتان پارێزراوبن.

ژمارەی تەلەفۆنی نوسینگەی نوێنەرایەتی:

02039279870

به‌ هیوای ته‌ندرووستییه‌کی باش و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان

لەگەڵ ڕێزماندا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

پڕۆگرامی یادەوەری کوردستان کاردەکات لەسەر تۆمارکردن و بە دۆکیومەنتکردنی مێژووی کورد بە دەنگ و وێنە. پڕۆگرامی ناوبراو ڕایدەگەیەنێت کەوا دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی یادەوەری و بەسەرهاتەکان لەو کەسانەی کە شایەدحاڵی ڕووداوەکانی کوردستانن بۆ ئەوەی بتوانێت تۆماری ڤیدیۆیی بۆ ئەو ڕووداوانە بەرهەم بهێنێت بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بۆ ئەوەی خەڵك بیانبینن و لە یاد نەکرێن. بۆ سەردانی ماڵپەڕی پڕۆگرامی یادەوەری کوردستان ، تکایە گرتە لەسەر ئەو لینکە بکەن