وەزارەتی تەندروستی ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە پشکنینی کۆڕۆنا لە دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتى تەندرووستى لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باسى لەوە کردووە کە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوەیان بە ڕێکارەکان کردووە و گونجاندوویانە لەگەڵ هەلومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆڕۆنا لە جیهان. هەر بۆیەشە لەسەر وەرگرتنی ئەو نموونە و پشكنینەى ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازە سنووری و فڕۆكەخانەكان بۆ هاووڵاتیانێک ئەنجام دەدرێت كە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتى تەندرووستى بڕیارى داوە:

یەکەم: ئەو هاووڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراویان كەمتر لە ٤٨ كاتژمێر بێت، لە كاتی گەیشتن بە هەرێمى کوردستان پێویستیان بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین نییە. دووەم: ئەو هاووڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسێنی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراویان هەبێت، لە کاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات