هەرێمی کوردستان و عیراق دەچنە سەر لیستی متمانەپێکراوی ڤاکسینی ووڵاتان

پاش ووتوێژی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی بەریتانیا بەمەبەستی زیادکردنی ناوی هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ لیستی بەریتانیا بۆ ڤاکسینە متمانە پێکراوەکان، بەخۆشحاڵیەوە حکومەتی بەریتانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکرنیان بۆ لیستی فەرمی ئەو ووڵاتە. لێرەشەوە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لەمەودوا کارتی ڤاکسینی هەرێم کە یەکێك لە ڤاکسینە قەبوڵکراوەکان لە بەریتانیا لەخۆ دەگرێت، لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیا متمانەی پێدەکرێت.

لیستی ڤاکسینە قەبوڵکراوەکان لە بەریتانیا:

  • Covaxin
  • Moderna
  • Janssen (یەك ژەم)
  • Novavax (Nuvaxovid و Covovax)
  • Oxford/AstraZeneca
  • Pfizer BioNTech
  • Sinopharm Beijing
  • Sinovac-CoronaVac

لەندەن

١٠/١/٢٠٢٢