نوێنەری حکومەتی هەرێم پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سوپاسالار جۆن لۆریمەر ئەنجام دەدات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سوپاسالار جۆن لۆریمر گه‌وره‌ ڕاوێژکاری به‌رگری به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئەنجامدا. لە پەیوەندیەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین گەشەسەندنەکان لە هەرێم وعیراق و ناوچەکە لە هەموو بوارەکان و پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لەسەر گرینگی پەرەپێدان بەو پەیوەندیانە کرایەوە. هەر لە درێژەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم و گەورە ڕاوێژکاری بەرگری بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیشکیان خستە سەر دۆخی ئەمنی ناوچەکە و جەختیان لەسەر گرینگی بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە لە شەڕ لە دژی تیرۆر.