نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی Global Governance Partners دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستسان لە بەریتانیا لە نووسینگەی نوێنەرایەتی پێشوازیکرد لە ئەلیستەر بێرت وەزیری پێشووی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرێی پاوەڕ دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی Global Governance Partners

لە دیدادەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرا، هاوکات باس لە چۆنیەتی هاریکاریکردنی دامەزراوەکە  کرا بۆ پارتە سیاسیەکان و پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگای پڕۆگرامێکی گشتگیر سەبارەت بە دەستنیشانکردنی بەرپرسیاریەتیەکان و جۆری پەیوەندی نێوان هەردوولا بەمەبەستی بەهێزترکردنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری حکومەتی هەرێم تیشکی خستە سەر گەشەسەندنی بواری سیاسی لە هەرێم و باسی لە کاریگەریەکانی پڕۆگرامەکەی دامەزراوەکە کرد بۆ بەهێزترکردنی ئەدا و تواناکانی پەرلەمان و پارتە سیاسیەکان بۆ ڕاییکردنی تەحەدیاتە سیاسی و پڕاکتیکاڵەکان کە ڕوو بە ڕووی حکومەتی هەرێم دەبنەوە. دامەزراوەکە لە لای خۆیانەوە ئامادەباشی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هاریکاری دووپات کردەوە.