نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە سوپاسالاری بەریتانیا جۆن لێمەر دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پێشوازی کرد لە سوپاسالار جۆن ڵۆریمەر ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکان و پەرەسەندنەکانیان لە هەرێمی کوردستان، عێراقی فیدراڵ و ناوچەکە کرد، هەروەها تیشك خرایە سەر پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و چۆنیەتی بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندیانە بە تایبەتی لە ڕووی ئاسایش و بەرگریدا.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاریکاریەکانی بەریتانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شەڕ لە دژی داعش و بە مۆدێرنترکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی له‌ وەزارەتی پێشمەرگە، هیواشی خواست حکومەتی بەریتانیا لەو هاریکاریانەی بەردەوام بێت.  لە لای خۆیەوە سوپاسالار جۆن لۆریمەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاند به‌تایبه‌تی له‌ ئاستی ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە. ووتیشی “ئەو چاکسازیانە گرینگن و کارەکانیش هەنگاوی باشیان بڕیوە”