نوێنەری حکومەتی هەرێم پێشوازی لە بەرپرسی بەشی خۆرهەڵاتی نزیك لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەوری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جەیمس دۆونەر سەرۆکی بەشی خۆرهەڵاتی نزیك لە وەزارتی دەەروەی بەریتانیا کرد

لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی هەرێم و عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا. هاوکات تیشك خرایە سەر گرینگی پەرەپێدان بە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

نوێنەری حکومەتی هەرێم ووێڕای پیشاندانی سوپاسگوزاری حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رده‌وامی هاوکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، هاوکات جه‌ختی له‌سه‌ر پارێزگاری ئارامای ناوچه‌که‌و به‌تایبه‌تی پارێزگاری له‌  ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی  کوردستان و ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌رکی هه‌موانه‌ هه‌نگاونان به‌ ئاراسته‌ی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌که‌ و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌وه‌ی ببێته‌ ناوچه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی زلهێزه‌کان.

لە لای خۆیەوە جەیمس دۆونەر سەرۆکی بەشی خۆرهەڵاتی نزیك لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرز نرخاند و جەختی لەسەر گرینگی بەردەوامیدان بە هەماهەنگیەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان و کارکردن بەیەکەوە بۆ بینینەوەی ڕێگە چارە بۆ کێشە و پرسەکان.

شایانی باسە خەسرۆ ئاژگەیی بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا لە نوێنەرایەتی ئامادەی دیدارەکە بوو.

١٧-١-٢٠٢٠