نوێنەری حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە گەلی شانشینی ئوردنی هاشمی دەکات

بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی و تێپەڕبوونی ٧٤ ساڵ بەسەر سەربەخۆیی شانشینی ئوردنی هاشمی، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز عومەر نەهار باڵیۆزی شانشینی ئەردەن لە بەریتانیا ئەنجامدا. له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمی لە بەڕێزیان و حکومەت و گەلی ئەردەن کرد بەو بۆنەیەوە و هیوای سەرکەوتن و سەرفیرازی بۆیان خواست. هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا گفتۆگۆ دەربارەی‌ دۆخی ناوچه‌که ‌و په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لەسەر گرینگی پەرەپێدان بەو پەیوەندیانە کرایەوە. .