نوێنەری حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە باڵێۆزی نوێی عیراقی فیدڕاڵ دەکات

بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە بەڕێز محمد جعفر محمد بکر ئەلسەدر بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەك باڵێۆزی نوێی عیراقی فیدڕاڵ لە بەریتانیا، کاروان جه‌مال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی فیدڕاڵی لە لەندەن کرد و لە لایەن باڵیۆزی نوێوە پێشوازی لێکرا. لە دیدارەکەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە بالێۆزی نوێ، هاوکات گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی هەرێم و عیراق و ناوچەکە کرا، هەروەها تیشك خرایە سه‌ر گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونه‌کان له‌و ڕووه‌وه‌ بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی لە نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە و پرسەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوری عیراق کە دەبێتە مایەی سەقامگیری زیاتری ناوچەکە. هەر لە دیدارەکەدا پەیوەندیە بەهێزەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و باڵێۆزخانەی عیراقی فیدڕاڵ تاوتوێکران، وە جەخت لەسەر بەردەوامیدان بەو هه‌ماهه‌نگی لە نێوان هەردوولا کرایەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی هەرێم و عیراقی فیدڕاڵ.

شایانی باسە خەسرۆ ئاژگەیی بەڕێوەبەری کاروباری سیایس و میدیا ئامادەی دیدارەکە بوو.

له‌نده‌ن

باڵێۆزخانه‌ی عێراق

١٢ تشرینی دووه‌م ٢٠١٩