نوێنەری حکومەتی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا، پرسەو سەرخۆشی خۆی و نوێنەرایەتی حکومەت لە بەریتانیا ئاڕاستەی جەنابی سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی دەکات بە بۆنەی کۆچی دوایی پوری بەڕێزیان خاتوو (نیعمەتی حمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا). ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بۆ/ جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی

سڵاوو رێز
زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو ( نیعمه‌تی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا) پوری به‌ڕێزتان ، به‌ناوی خۆم و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا له‌ ناخی دڵه‌وه‌ هاوخه‌می و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌وانشاد ده‌که‌م، له‌یه‌زدان داواکارم که‌ ڕوحی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شادبکات و ئارامی و دڵنه‌‌وایی به‌ که‌سوکار و ئازیزان و بنه‌ماڵه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌یان ببه‌خشێت.


إنا لله وإنا إليه راجعون

کاروان جمال تاهیر

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

١ ی ئایاری ٢٠٢٠