نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دیدارێکی لە ڕێگای ئۆنڵاینەوە لەگەڵ ماڕك بڕایسن ڕیچاردسن سازکرد بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەك باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی حکومەتی هەرێمەوە گەرمرترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوبراو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. جەختیشی لەسەر هەماهەنگی بەردەوام کردەوە بەمەبەستی برەودان بە پەیوندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێم و  بەریتانیا لە بوارە جیاکاندا کرد، لە  نێویشیاندا، سێکتەرەکانی بازرگانی، پەروەردە، ئاسایش و کەلتور.

لە لایەکی ترەوە کاروان جمال تاهیر هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی پێشوو ستیفن هایکی خواست کە ڕۆڵیکی دیبلۆماسی کاریگەری بینی لە ڕۆشنایی خستنە سەر گرینگی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا. نوێنەری حکومەتی هەرێم هەروەها ووتی:

“ئێمە هەوڵە بەردەوامەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین و هیواخوازیشین پەرە بە بنەماکانی ئەو پەیوەندیانە بدەین و بەەرو پێشەوەتریان ببەین.”