نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە باڵیۆزخانەی سەڵتەنەی عومان دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە بۆنەی کۆچی دوایی سوڵتان قابوس بین سەعید سوڵتانی عومان سەردانی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە لەندەن کرد و بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە عبدالعزیز عبداللە ظاهر الهنای باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان لە بەریتانیا و حکومەت و گەلی عومان کرد و پەیامی سەرەخۆشی لە پەرتووکی تایبەت بەو بۆنەیە تۆمار کرد.

هه‌رله‌په‌راوێزدا و له‌ چوارچێوه‌ی دانشتنه‌که‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێم تیشکی خستە سەر ژینگەی سیاسی و ئەمن و ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێمای بۆ گرینگی دۆزینەوەی چارەسەریی دیبلۆماسی به‌ ئاراسته‌ی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کرد که‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کاریگەری لەسەر تەواوی ئاسایشی ناوچەکە د‌بێت. باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان هاوڕا  بوو لەگەڵ بیر و بۆچوونەکانی نوێنەری حکومەتی هەرێم و کوردستانی بە نموونەی سەرکەوتن ناوزەد کرد کە پێویستە چاوی لێبکرێت..

هاوکات نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا چاوی کەوت بە دیبلۆماتکارە بەریتانی و ئەمریکیەکان، لە نێوانیشیاندا سێر دێرێك پڵەمبلی کە وەك دیبلۆماتکارێکی بەریتانیا لە زۆربەی ووڵاتە عەرەبیەکان و جیهان کاری کردووە.

١٥ کانوونی دووه‌م ٢٠٢٠

بالێۆزخانه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عومان/له‌نده‌ن