نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری یادی سێ ساڵەی بەرنامەی مرواریەکانی غوربەت دەکات.

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداریکرد لە بۆنەیەکی تایبەت له‌یادی سێ ساڵەی بەرنامەی مرواریەکانی غوربەت که‌ خاتوو ئه‌مه‌ل سه‌عید کورده‌ و هاوکارانی ڕێکیان خسبوو.

بەرنامەیە هونەرمەند و شاعیر و ئەدیب و کەسایەتیە کاریگەرە کوردیەکانی دانیشتووی بەریتانیا بەسەر دەکاتەوە لە پڕۆگرامێکی تایبەتدا کە لەلایەن خاتوو ئەمەل سەعید کوردە ئامادە و پێشکەش دەکرێت.

لە بۆنەکەدا ژمارەیەك  هونەرمەند و شاعیر و نوسەر و ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداریان کرد و خەڵاتی مرورییه‌کانی خوربه‌ت بەسەر ٧٥ کەسایەتی کوردی لە بەریتانیا دابەشکرا بۆ ڕێزلێنان لە خزمەتیان بۆ هونەر و کەلتور و فه‌رهه‌نگ و ئەدەب و کاری خۆبه‌خشی و خزمه‌تی ڕەوەندی کوردستانی.

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە لێدوانێکی تایبەتدا دەستخۆشی لە خاتوو ئەمەل سەعید کوردە و ستافی پڕۆگرامەکە کرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییە، وە جەختی لەسەر گرینگی ئەو جۆرە پڕۆگرام و بۆنانە کردەوە که‌ خزمەت بە ڕەوەندی کوردستانی دەکات و ئامرازێک ده‌بێت بۆ نزیککردنه‌وه‌ی کوردستانیان بەیەکەوە، ئه‌مه‌ش له‌خزمه‌ت ئه‌و خواسته‌ ده‌بێت که‌ کۆمەڵگه‌ی کوردیش لە بەریتانیا یەکگرتوو و یەکدەنگ بن و بتوانن کاریگەری باشتر لەو ووڵاتە دروست بکەن، هاوکات هونەر و کەلتوری کوردی بە نەوەکانی ئاینده‌ و گه‌لانی تر بناسێنن.

لەندەن

١٢/١٢/٢٠٢١