نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم جەژنی نەورۆز لە هەموو لایەك پیرۆز دەکات

به‌ڕێزان

به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا به‌ بۆنه‌ی (سه‌ری ساڵی کوردی) جه‌ژنی نه‌ورۆز، گه‌رمترین پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی گه‌لی کوردستان و هاونیشتمانیانی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی نیشته‌جێی به‌ریتانیا ده‌کات، هاوکات ئومێدی کاتێکی ئارام و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازێت

به‌ئومێدین ئه‌م نه‌ورۆزه‌ هانده‌ربێت بۆ ته‌بایی و یه‌کڕیزی گه‌لی کورد و پێکه‌وه‌کارکردن بۆ مسۆگه‌رکردنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی

 سڵاوو جه‌ژنه‌پیرۆزه‌مان بۆ پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی پارێزه‌ری خاک و ووڵات، سه‌ری ڕێزو وه‌فاش بۆ شه‌هیدانی نیشتمان

دووباوه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆزبێت

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

له‌نده‌ن

٢٠/٣/٢٠٢١