نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت

له‌ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تیمی نوێنەرایەتی حکومه‌تی هه‌رێم، وە بە پۆشینی جڵ و بەرگی کوردی ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان به‌رزڕاگرت. ئه‌و ئاڵایه‌ی که‌ سومبولی خه‌بات و خۆڕاگری و قربانیدانێکی زۆره‌ و به‌شانازییه‌و هه‌میشه‌ به‌رز ڕایده‌گرین و بە شەکاوەیی ده‌مێنێته‌وه‌ و خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت به‌و ئامانجه‌ی که‌ هاونیشتمانیان لە سایه‌یدا بە ئازادی و سەرفیرازی ژیان بەسەر ببەن. 

بیرۆزبایی له‌ هاونیشتمانیانمان ده‌که‌ێن و هەزاران سڵاو و دروود بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان کە گیانی پاکی خۆیان بەختکرد لە پێناو ئەو ئاڵا پیرۆزەدا.