ناوه‌ندی زانیاری نیشتمانی ناساندنی ئه‌کادیمی (ناریك) ڕەزامەندی لەسەر ناساندنی زانکۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند
دوا بە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی دامەزراوەیNARIC کە ناوه‌ندی زانیاری و ناساندنی نیشتیمانی بەریتانیایە و داتابەیسی زانکۆ دان پیانراوەکانی جیهان لەخۆوە دەگرێت، دامەزراوەکە بڕیاریدا بە ناساندنی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق و قەبوڵکردنی زانکۆکە بەئەندامی دامەزراوەی ناوبراو. لەو سۆنگۆیەشەوە، پڕۆفایلێکی تایبەت بۆ زانکۆی سلێمانی لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان دروست دەکەن بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا زانکۆ بەریتانیاکان بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ئەو بریارەی دامەزراوەی (ناریك) هەنگاوێکی گرینگە بۆ بە جیهانیکردنی زانکۆی سلێمانی و پێشکەشکردنی کارئاسانی بۆ خوێندکار و قوتابیانی دەرچووی ئەو زانکۆیە له‌کاتی درێژه‌دان به خوێندنی باڵا لە بەریتانیا و هاوکات چاره‌سه‌ربوونی ئاسته‌نگییه‌کان له‌و ڕووه‌وه.
کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیاری دامەزراوەی (NARIC) دەربڕی و ووتی:
“ئەو هەنگاوە بەشێکی گرینگی کارەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەمەبەستی گەشەدان بە پەیوەندیە زانستی و ئەکادیمیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا. بڕیارەکه‌ی (ناوه‌ندی ناساندنی نیشتمانی) ڕێگه‌خۆشکه‌ره بۆ زیاتر بره‌ودان به خوێندنی باڵا لە بەریتانیا، هاوکات کارئاسانیش پێشکه‌ش ده‌کات بۆ هه‌ڵگری بڕوانامه‌کانی زانکۆی سلێمانی بۆ کارکردن له به‌ریتانیا.”
هاوکات نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که “هه‌وڵ و دیداره‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی نیشتمانی ناساندنی بڕوانامه‌کان بۆ په‌سه‌ندکردن و ناساندنی زانکۆکانی تری هه‌رێمی کوردستان”.
شایانی باسە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بایەخێکی زۆر بە بەهێزکردنی پەیوەندیە ئەکادیمی و پەروەردەییەکان دەدات لەگەڵ لایەن و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا و بە بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجام دەدات، وە ساڵانە شاندی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە فەرمی بەشداری دەکەن لە کۆڕبەندی ساڵانەی پەروەردە کە بە ئامادەبوونی زۆربەی ووڵاتانی جیهان لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
٢٨ی شوباتی ٢٠٢١