فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتیاراندا کرانەوە

لە ڕۆژی ٢٠٢٠⁄٨⁄١ فڕۆکەخانەکانی کوردستان بە ڕووی گەشتیاراندا کرانەوە.

بە پێی ڕینماییەکان، پێویستە گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕوکەخانە.

بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR). پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەۆە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.

ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR) بەر لە ٤٨ کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانە پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچوویەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار کە بریتیە لە ٦٠ هەزار دینار

پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان.

ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی ١٤ رۆژ) نایانگرێتەوە.