شاندی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان و ژوره‌کانی بازرگانی هه‌ولێر،سلێمانی، دهۆک، هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌روه‌ها یه‌کێتی هه‌نارده‌و هاورده‌کارانی کوردستان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی نوێنەرایەتی لە لەندەن به‌جیا پێشوازیکرد لە شاندێکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر دارا جه‌لیل خەیات سەرۆکی یەکێتیەکە و سەرەتا نوێنەری حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی بازرگانی هەرێم دەربڕی و باسی لە کار و چالاکیە بازرگانی وئابوریەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا کرد بەمەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا. ئاماژەشی بە گرینگی سەردانی ئەو جۆرە شاندانەی هەرێمدا بەمەبەستی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ دامەزراوە بازرگانی و ئابوریەکانی ووڵاتی بەریتانیا، وە بە هەلێکی باشی وەسفکرد، لەو سۆنگۆیەشەوە چەند پێشنیارێكی پێشکەش بە شاندەکە کرد بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری یەکێتیەکە و دامەزراوە بازرگانیەکانی هەرێم لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەریتانیا.

لە لای خۆیەوە دکتۆر دارا خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەموو ئەو هەوڵ و کار و چالاکیانەی نوێنەرایەتی  بەمەبەستی نزیکبوونەوەی زیاتر لە دامەزراوە بازرگانیەکانی بەریتانیا و هێنانی وەبەرهێنەرانی ئەو ووڵاتە بۆ هەرێم. لە لایەکی تریشەوە سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم پوختەیەکی لەسەر بواری بازرگانی لە هەرێم و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئابووری پێشکەش کرد، هاوکات ئامادەباشی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی دووپات کردەوە بۆ هەر جۆرە هەماهەنگی و هاریکاریەك بەمەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکانی هەرێم لەگەڵ بەریتانیا.

هه‌رهه‌مان ڕۆژ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم پێشوازیکرد له‌ شاندێکی یه‌کێتی هه‌نارده‌و هاورده‌کارانی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز شێخ مسته‌فا و له‌نزیکه‌وه‌ باسیان له‌ ده‌رفه‌ته‌کان و چۆنێتی پێشخستنی که‌رته‌ ئابوورییه‌کان کرد له‌ هه‌رێمی کوردستان و که‌ له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ بواره‌کانی هه‌نارده‌کردن دروستده‌بن و به‌ پلان و ستراتیجی ته‌ندروستیش زیاتر به‌ره‌و گه‌شه‌کردنی ده‌بات.

هاوکات نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم پێشوازیکرد له‌ شاندی ژووری بازرگانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ دوای دامه‌زراندنیان ئه‌مه‌ یه‌که‌مین سه‌ردانیانه‌ بۆ‌ به‌ریتانیا و، نوێنه‌ری حکومه‌ت پیرۆزبایی دامه‌زراندنی لێکردن و ئاماده‌یی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی ده‌ربڕی بۆ ته‌واوی هاوکاری ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه‌. هه‌ر له‌ دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی دروستکردنی پردی په‌یوه‌ندی ئابووری جیایا.

جێی ئاماژەپێکردنە شاندە بازرگانیەکەی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی بازرگانی ئەنجومەنی بازرگانی عیراق – بەریتانیا IBBC لە بەریتانیان کە لە ڕۆژی ١٣ ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە لەندەن بەڕێوەچوو.  

شایانی باسە خەسرۆ ئاژگەیی بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا و هاوڕێ واحید یوسف بەڕێوەبەری بازرگانی و وەبەرهێنان ئامادەی کۆبوونەوە بوون

لەندەن

١٤/١٠/٢٠١٩