سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازيی لە شاندێکی باڵای بەریتانی بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەلاتی ناوەڕاست كرد.

لە دیدارێكدا به ئامادەبوونی ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرۆنتن کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

هەر لەم دیدارەدا، پێداگری لەسەرهێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگای دیالۆگ کرایەوە و ئاماژەشیان بەوە دا کە شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت.