زانیاری بۆ ئەو هاووڵاتیه به‌ڕێزانه‌ی بە نیازن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن
به‌پێویستی ده‌زانین سه‌رنجی هاونیشتمانیانی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی دانیشتوی به‌ڕیتانیا ڕابکێشین بۆ به‌یانی ژماره ٥٧ ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی ڕێگری‌کردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و له پێناو ئاسایشی ته‌ندرووستی که تێیدا بڕیاریداوه به قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شتکردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ژماره‌یه‌ک له ووڵاتان له‌وانه‌ش ووڵاتی به‌ڕیتانیا.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کەوا ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە بە ڕەچەڵەك عیراقین و هەڵگری پاسەپۆڕت یان تڕاڤڵ دۆکیومەنیتی بیانین و بە نیازن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن کە لەگەڵ گەیشتنیان ١٤ ڕۆژ کەڕەنتین دەکرێن لەو شوێنانەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشانی کردوون و کەڕەنتینکردنەکە لەسەر ئەرکی هاووڵاتیان خۆیان ده‌بێت
بۆیە تکایە پێش ئەوەی بەرنامەی گەشتی کوردستان دابنێن ڕەچاوی ئاگادارییەژان و بڕیارە نوێکان بکەن
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە بەریتانیا
٢٦/١٢/٢٠٢٠