حکومەتی هەرێم پێشوازی لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی Mosaic Middle East دەکات

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە خاتوو جیلیان و خاتوو فێۆنا به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ ڕێکخراوی Mosaic Middle East.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و پێداویستیەکانیان کرا و تیشک خرایه‌ سه‌ر ئاسته‌نگییه‌كان و خاوی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا تیشکی خستە سەر ئەو هاریکاریانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی ئەو ئاوارانەی کردووە و جەختی لەسەر گرینگی هاریکاری ڕێکخراوە مرۆییە نێودەولەتیەکان کردەوە . هەر لە کۆبوونەوەکەدا کاروان جمال تاهیر سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ پرۆژەکانیان و هاوکاری کردنی ئاواره‌کان  له‌ هه‌رێمی کوردستان. وە هه‌ندێک پێشنیار خرانه‌ ڕوو بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی ئاوارەکان و خێراکردنی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچەکانی خۆیان.