نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لەگەڵ سەرۆکی گرووپی (ئەی پی پی جی) کۆدەبێتەوە
کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕێگای وێبینارەوە کۆبوونەویەەکی لەگەڵ ڕۆبەڕت هاڵفن سەرۆکی گرووپی پەرلەمانتارانی گشت پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری‌کردن لە هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدا.
له دیداره‌که‌دا که سکرتێری گرووپی پشتیوانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی سیاسی و میدیا لە نوێنەرایەتی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی گروپه‌که ئاماده‌بوون، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی گروپی پشتیوانی گه‌لی کوردستان باسیان له پلان و به‌رنامه‌ی کار‌و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان کرد بۆ ساڵی ٢٠٢١ و تیشکیان خسته سه‌ر چۆنێتی زیاتر بره‌ودان و هه‌مه‌چه‌شنکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتووه.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا کاروان جه‌مال پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر دوایین بهرهوپێشهوهچونهکانی هەرێم و ناوچەکە و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا باسکرد و له و ڕووه‌وه ئاماژه‌ی به سه‌ردانی شاندی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غداد و گفتوگۆ چڕه‌کانیان له‌ماوه‌ی دوهه‌فته‌دا و ده‌ره‌نجامه‌کانی دا و ڕایگه‌یاند که هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵ گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پشکی هه‌رێمی هه‌رێمی کوردستان له بودجەی ساڵی ٢٠٢١ هیوای خواست که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش به‌رپرسیارانه و دوور له فشاری سیاسی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن. سه‌باره‌ت به پشکی هه‌رێم له بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ووتی که شاندی دانوستانکار گشت به‌ڵگه و پابه‌ندبونه‌کانیان خستۆته به‌رده‌ست حکومه‌تی فیدڕاڵی و ئێسته پێویسته ئه‌وانیش پابه‌ندی خۆیان پیشانبده‌ن.
ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که باسی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە بواری چاکسازی ئابوری و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیشک خرایه سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کانی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری و سه‌ر له‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی گومرگی سنوره‌كان و زیاتر کۆنترۆڵکردنیان بۆ به‌هه‌ده‌رنه‌چوونی داهاته‌کان.
هاوکات نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا حکومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی لە هەموو بوارەکاندا بەمەبەستی باشترکردنی داهات و دارایی هەرێم و هه‌وڵدان بۆ پشتبه‌ستن به‌خۆ و ئاماژه‌ی به گرینگی پشتگیری هونه‌ری بەریتانیا کردەوە بۆ حکومەتی هەرێم بەمەبەستی سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە.
ڕۆبەڕت هاڵفن سەرۆکی گرووپی APPG لەلای خۆیەوە بەردەوامیبوونی گرووپەکەی دووپات کردەوە له پشتیوانی هه‌رێمی کوردستان و لەو سۆنگۆیەشەوە ڕایگه‌یاند که له گه‌ڵ هاوکارانی تری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌وڵده‌ده‌ن که پشتیوانی زیاتری حکومەتی بەریتانیا و ته‌نانه‌ت نەتەوەیەکگرتووەکانیش په‌یدا بکه‌ن بۆ هاوکاریکردنی هه‌رێمی کوردستان له یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.
هاوکات سه‌رۆکی گروپی دۆستایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه دا که به‌ریتانیا ده‌بێت زیاتر په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی په‌ره‌پێبدات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و ڕایگه‌یاند که هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌کانی تری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان هانبده‌ن که ڕێککه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن هه‌روه‌ک چۆن له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تر کردوویه‌تی به‌تایبه‌تی دوای ده‌رچون له یه‌کێتی ئه‌وروپا.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ری تر باسکران له‌وانه ئازادی ئاینییه‌كان و بیر و باوەڕ و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی که‌مینه‌کان لە هەرێمی کوردستان، له‌و ڕووه‌وه ڕۆبەڕت هاڵفن ڕایگه‌یاند کەوا کوردستان وەك سومبولی پاراستنی ئایین و بیر و باوەڕەکانە لە ناوچەکە و جێگه‌ی ستایشه و پێویسته له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ستایش بکرێت و هاوکاربن زیاتر بۆ به‌رده‌وام بوون له‌و پارێزگاریکردنه.
له‌کۆتایدا ڕۆبه‌رت هاڵفن پرسیاری پێکوته‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد که ئایا گه‌یشتۆته هه‌رێم و له وه‌ڵامدا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ووتی که ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵی گرێبه‌ستی ده ملێۆن دۆسی کردووه و له‌وه‌ش پشکی هه‌رێمی کوردستان دابینده‌کرێت، به‌ڵام هیوادارین که دیاریکردنی پشکی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی پێوه‌ره‌کانی بودجه نه‌بێت. !
٨ کانوونی دووه‌م ٢٠٢١