ئاگادارییەك دەربارەی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری

بەبۆنەی نزیكبوونەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی دانیشتووی بەریتانیا دەکاتەوە کەوا دوا ڕۆژ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری ڕۆژی ١٦ی کانونی یەکەم دەبێت، ئەویش بەمەبەستی ئەنجامدانی جەردی کۆتایی ساڵ، وە لە ڕۆژی ٤ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ جارێکی تر دەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەکاتەوە.  هاوکات کارمەندانی نوێنەرایەتی بەردەوام دەبن لە ئیش و کارەکانیان و لە وەڵامدانەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئیمێڵی هاووڵاتیان.

لێرەشەوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا دەکات بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی کریسمەس و سەری ساڵی نوێ، وە هیوای کاتێکی ئارام و ساڵێکی نوێی پڕ لە خۆشی و شادی بۆ هەموو لایەك دەخوازێت.