ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیانی بەڕێز

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشت ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە بە سەردان هاتوون بۆ بەریتانیا یان بۆ خوێندن لە ووڵاتی بەریتانیان و بە هۆی دۆخی نائاسایی لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان و بەریتانیا تایبەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لەبەر نەبوونی گەشتە ئاسمانیەکان لێرە گیریانخواردووە.

تکایە لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵەی خوارەوە پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناو و شوێنی نیشتەجێتان و ئامادەکردنی ئامارێك لەسەر ژمارە و شوێنی ئەو بەڕێزانە.

ئیمێڵ: uk@gov.krd

تەلەفۆن: 02039279870

هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان و یەزدانی مەزن گەلی کوردستان و گەلانی تر بپارێزێت

لەگەڵ ڕێزماندا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە بەریتانیا