ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیانی بەڕێز

دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە کە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕۆژی دووشەمە ڕێککەوتی ٢٣ ئازاری ٢٠٢٠ تاکو ٣٠ ئازاری ٢٠٢٠ دادەخرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە بەریتانیادا هەیە تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕێنماییەکانی حکومەتی بەریتانیا و دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایڕۆسەکە.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیش لە پێناو سەلامەتی ئەندامانی ڕەوەندی کوردستانی و ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی کە بە سەردان یان خوێندن لە بەریتانیان و هەروەها کارمەندانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم داواتان لێدەکەین کە تکایە پابەندی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی دەزگا فەرمیەکانی بەریتایا بن و لە مالەکانتان بمێننەوە بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکار و دەوروبەرتان.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ تێکڕای ڕەوەندی کوردستانی و هاووڵاتیانی کوردستان کە لەبەریتانیان دەخوازێت و دڵنیاتان دەکاتەوە کە کە ئەم ئەزمەیە تێدەپەڕێت و هەموو لایەك سەلامەت دەبن بە پابەندبوونمان بە ئامۆژگارییەکانی دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا.

هاوکات نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم داواتان لێدەکات کە بۆ هەر کارێکی زەڕور تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی تایبەتی نوێنەرایەتی 02039279870.

هیوای سەلامەتی بۆ هەموان و یەزدانی مەزن گەلی کوردستان و گەلانی تر بپارێزێت.