ئاگادارییەك بۆ ئەو هاووڵاتیە بەریتانیانەی کە لە هەرێمی کوردستان گیریان خواردووە

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایدەگەیەنێت کەوا ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ٢٦ و ٢٧ ئایاری ٢٠٢٠ دوو فڕۆکەی سەر بە هێڵی ئاسمانی قەتەری دابین دەکرێت بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیە بەریتانیانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا و نەبوونی گەشتی ئاسمانی لە عێراق گیریان خواردووە، بۆیە داواکارین لە سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە هاووڵاتی عێراق و بەریتانیان و ئێستا لە هەرێمی کوردستانن ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا بە زووترین کات پلیتی یەکێك لەو گەشتانە ببڕن لە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە:

https://www.qatarairways.com

گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی به‌غدا و هەولێری نێودەوڵەتیەوە دەبێت بۆ لەندەن و لە ڕێگه‌ی ده‌وحه‌وه‌.  گەشتەکان لەو کاتانەی خوارەوەن:

  • ڕۆژی ٢٦ ی ئایار کاتژمێر ١٥:٣٥ خولەکی دوای نیوەڕۆ/فرۆکه‌خانه‌ی به‌غداد
  • ڕۆژی ٢٧ ی ئایار کاتژمێر ١٥:٥٥ خولەکی دوای نیوەڕۆ/ فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کەوا لە دوای کڕینی پلیتەکان، پێویستە ئەو پلیتانە بە ئیمێڵ بنێردرێنە بۆ ئه‌م ئیمێلە ئه‌دره‌سه‌ ( Baghdad.Consular@fco.gov.uk) بەمەبەستی پێدانی نوسراوێکی پشتگیری و ڕێگەپێدان و ئاسانکاری بۆ هه‌ڵگری بلیته‌که‌ بۆ گەشتکردن بۆ بەریتانیا.

هاوکات ئاگاداری هەموو لایەك دەکاتەوە کەوا مەرج نیە ئەو نامەیەی ئاسانکاری گەرەنتی پەڕینەوەی هاووڵاتیان بکات لە خاڵەکانی پشکنین لە فڕۆکەخانەکان. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاوکات ئاگاداری هەموو لایەك دەکاتەوە کەوا ئەگەر کەسێك بە نیازی دەرچوونە لە عیراق، پێویستە سوود لەو دوو گەشتە ببینێت، چونکە پێناچێت گەشتە ئاسمانیەکان ئاسایی ببنەوە و حکومەتێکی بەریتانیاش نیازی ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی نیە بۆ عیراق له‌م نزیکانه‌.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنە: 

441908516666+

لەگەڵ ڕێزماندا

                                                                                           نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

٢٤/٥/٢٠٢٠