بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و بەمەبەستی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ چۆنیەتی خۆپاراستن لەو پەتایە، ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا پێویستە کاتی پێشوەختە وەربگرن بەمەبەستی سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی بۆ دروستکردنی (بریکارنامەکان، ژیاننامە). بۆ ئەم مەبەستەش تکایە پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی نوێنەرایەتی بکەن بۆ وەرگرتنی کاتی پێشوەختە (مەوعید).
ژمارەی تەلەفۆن: 02039279870
ڕاستاندن و پشتڕاستکردنەوەی دۆکۆمێنت و بەڵگەنامەکان:
- ئه‌و دۆکۆمێنت و بەڵگەنامانه‌ی که له هەرێمی کوردستان ده‌رچوون:
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که (دۆکۆمێنت، به‌ڵگه‌نامه) که له هه‌رێمی کوردستان ده‌رچووبێت ده‌هێنن بۆ به‌ریتانیا بۆ به‌کارهێنانی له جێبه‌جێکردنی کاره‌کانیان، ئه‌وا پێویسته سه‌ره‌تا :
- (دۆکۆمێنته‌که، به‌ڵگه‌نامه‌که) لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان/بەشی تەسدیقات پشتڕاستبکرێته‌وه (ته‌سدیق بکرێت).
- پاشان ده‌برێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بەشی کونسوڵگەری بۆ ڕاستاندن (ته‌سدیقکردن).
- ئه‌و دۆکۆمێنت و بەڵگەنامانه‌ی که له بەریتانیا ده‌رچوون:
بۆ هه‌ر دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که له به‌ریتانیا ده‌رچووبێت و هاوڵاتیان پێویستیان پێبێت که له کوردستان به‌کاری بهێنن بۆ جێبه‌جێکردنی کاروباره‌کانیان، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕاستاندنی بۆکرابێت به پێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه:
- سەرەتا دەبێت (دۆکۆمێنته‌که، به‌ڵگه‌نامه‌که) لە لایەن بەشی یاسایی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاستاندنی بۆ کرابێت. بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی ناردنی دۆکۆمێنتهکانتان بۆ ڕاستاندن تکایە کرتە لەسەر ئەو لینکە بکە: https://www.gov.uk/get-document-legalised
- پاشان ده‌بێت (دۆکۆمێنته‌که، به‌ڵگه‌نامه‌که) له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاستاندنی (ته‌سدیق) بکرێت.
بۆ ڕاستاندنی (ته‌سدیقکردنی) بڕوانامەکانی زانکۆ:
ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بڕوانامه‌کانی به‌ده‌ستی هێناون له زانکۆکانی بەریتانیا، وه ده‌یانه‌وێت بیبه‌نه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و هاوتای بکه‌نه‌وه، پێویسته:
- سەرەتا بڕوانامه‌کانی زانکۆ ده‌بێت له‌لایه‌ن پارێزەرێك، (Notary) پشت‌راست بکرێته‌وه.
- پاشان ده‌بێت له‌لایه‌ن بەشی یاسایی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پشتڕاست بکرێتەوە، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی ناردنی دۆکۆمێنتهکانتان بۆ ڕاستاندن تکایە کرتە لەسەر ئەو لینکە بکە: https://www.gov.uk/get-document-legalised
- پاشان پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه پۆست بکه‌یت یان به‌ده‌ستی بهێنرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ته‌سدیق کردن.
- نامه‌ی پشتگیری ئه‌و زانکۆیه‌ی که بڕوانامه‌که‌ت تێیدا به‌ده‌س هێناوه و پشتراستی بڕوانامه‌که‌ت بکات.
- بڕوانامه‌که‌ت به ته‌سدیقکراوی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا.
- فۆرمی ڕه‌زامه‌نی ( The Consent Form ) نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا پڕبکه‌یته‌وه، که ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه به‌ده‌ستی بهێنیت.
تێبینی / ده‌بێت وێنە ڕەسەنەکەی ئەو بەڵگەنامانە بنێردرێنەوە بۆ هه‌رێمی کوردستان. وێنەی فۆتۆکۆپی کاری پێناکرێت.
بۆ ناردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانتان به پۆست، تکایه ئه‌م ناونیشانه‌ی بەشی ڕاستاندنی نوێنەرایەتی به‌کاربهێنن:
KRG UK Representation
2 Hobart Place
Belgravia
London SW1H 0RH
نزيکترين وێستگەی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئامانه (پاس) :
وێستگەی شەمەنده‌فەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria :
وێستگەی ئامانه‌ی (پاسی) سەرەکی ڤیکتۆریا Victoria Coach Station:
بۆ زانياري زياتر پەيوەندي بکەن بە،
ژمارەی تەلەفۆن( 0209279870 ) یان
ئیمه‌یڵ ( uk@gov.krd)