نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی یەکەمین پێشانگای لینکنشێر دەکات
هەواڵ : 10/23/2025
شانشینی یەکگرتوو، لینکنشێر، www.uk.gov.krd. بە بەشداری
زیاتر لە ١٠٠٠ کۆمپانیا و پیاوی کار و دیبلۆماتکار و میوانی بیانی، وە بە بەنگهێشتنامەیەکی
فەرمی، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەشداری
دەکات لە مەراسیمی کردنەوەی یەکەمین پێشانگای لینکەشێر.
ئامانجی پێشانگاکە نمایشکردنی داهێنانە نوێیهکان،
هەلەکانی کار و وەبەرهێنان بوو لە ناوچەکە و لە سەرتاسەری بەریتانیا کە لەلایەن
خاتوو ئەندریا جێنکینس گهوره شارەداری لینکنشێر سازکرابوو. لە پەراوێزی
پێشانگاکەدا کۆمپانیاکانی ناوچەی لینکنشێر بەروبووم و بەرهەمەکانی خۆیان نمایش
کرد، لە نێویشیاندا تەکنەلۆجیای کشتوکاڵ، تەکنەلۆژیای سەربازی و بەرهەمەکانی خۆراك
کە ئاماژەیان بە گەشەسەندنی بوارەکانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی لە وڵاتی
بەریتانیا دەکرد.
لە ووتەیەکیدا، خاتوو ئەندریا جێنکینس شارەداری لینکنشێر
ئاماژەی بەوەدا کەوا پێشانگاکە تیشک دهخاته سەر پێشکەوتنهکانی بواری پیشەسازی و
ئهندازیاری و وزهو ئاستی ئهکادیمی و بهرههمهكانی خۆماڵی پارێزگاکهیان و
خواستی سەرنجراکێشانی وەبەرهێنەران بۆ ناوچەی لینکنشێر و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی
ناوچەکەیە لەگەڵ جیهانی دەرەوە.
هەر
لە مەراسیمەکەدا، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
تیشکی خستە سەر گرینگی گەشەدان بە پەیوەندیەکانی نێوان لینکنشێر و هەرێمی
کوردستان، بە تایبەتیش لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی و پیشەسازی، ئاماژەشی به
ستراتیج و هەنگاوەکانی حکومهتی هەرێمی کوردستان تایبهت به هەمەچەشنکردنی ئابوری
هەرێم دا، لهو ڕووهوه وتیی "هەرێمی کوردستان چالاکانە کار دەکات بۆ
هەمەچەشنکردنی ئابوری خۆی و پێویستی بە هاوبهشی و شارەزاییە پێشکەوتووە نێودەوڵەتیەکان
لە سێکتەرەکانی که ئهولهوییهتی حکومهتی ههرێمن ههیه." ههر له وتهکهیدا
جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا پەیوەندیە دووقۆڵیەکان بە قازانجی دوولایەنە و
هاوبەشیەتی راستەقینە دەبینن لەگەڵ ناوچەی لینکنشێر.
هاوکات داوای لە کۆمپانیا و
وەبەرهێنەرەکان کرد خواستەکانیان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێم بخەنە سەر ئەرزی واقیع و
سوود لە هەلەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان وەربگرن.
شایانی
باسە، پێشانگا لینکنشێر هەنگاوێکی گرینگە بۆ ناساندنی ووڵاتی بەریتانیا وەك
سەنتەرێکی گرینگ بۆ بازرگانی و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، وە بەشداریکردنی
سەرکردەکانی ناوچەکە، دیبلۆماتکاران و کۆمپانیا و وەبەرهێنەران ئاماژە بە
گەشەسەندنی خواستە جیهانیەکان دەکات لەسەر سەرچاوە پیشەسازییەکانی ئەو ناوچەیە.
لینکنشێر،
بەریتانیا
٢٢ی
ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥