نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لۆرد ئودنی-لیستەر ده‌کات.
هەواڵ : 9/18/2025
شانشینی یەکگرتوو، نووسینگەی نوێنەرایەتی، www.uk.gov.krd. کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان
له باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن پێشوازی لە لۆرد
ئودنی-لیستەر کرد .
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و
پەرەسەندنەکان و دۆخی سیاسی و ئاسایش و ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە
کرا که جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولان، هه‌روه‌ها تیشک خرایه سه‌ر پەیوەندی دوولایه‌نه‌ی
نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو، وه له‌و باره‌یه‌وه لۆرد لیسته‌ر
ڕایگه‌یاند که خۆی به دۆستی نزیکی گه‌لی کوردستان و هه‌رێمی کوردستان ده‌زانێت و
به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی و هاوکاریکردنی هه‌رێمی کوردستان.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕی سوپاسگوزاری
خۆی بە سەردانەکەی لۆرد لیستەر، هاوکات ڕایگه‌یاند که به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ها
هاوبه‌شه‌کانمان په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولای تۆکمه‌تر کردووه و جەختی
کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە بره‌ودانی زیاتر پێیان.
لەلایەن
خۆشیەوە، لۆرد لیستەر سوپاسی نوێنەری حکومەتی کرد بۆ ئەو پێشوازیەگەرمە و بە
گرینگیەوە باسی لە دۆستایەتی بەردەوام لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی
پەیوەندیەکان کرد.
له‌نده‌ن
١٨
ئه‌یلوولی ٢٠٢٥