ڤیزەی هەرێمی کوردستان:
هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتانەی کە ناویان لە خوارەوە هاتووە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەختە نیە، هاوکات لە کاتی گەیشتنیان بۆ دەروازە سنوریەکانی هەرێم ڤیزەی چوونە ناوەوەیان بۆ ماوەی یەك مانگ پێدەدرێت.
ئەگەر ئەو هاووڵاتیانە ویستیان زیاتر لە مانگێك لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، ئەوا دەبێت بەر لە تەواوبوونی ماوەی مانگەکە سەردانی فەرمانگەکانی نشینگە (إقامة) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن بەمەبەستی درێژکردنەوەی کاتی مانەوەیان لە هەرێم.
ناوی ئەو ووڵاتانەی کە پێویستیان بە ڤیزەی پێشوەختە نیە بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان:
(بەریتانیا، بەلجیکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، لۆکسۆمبۆرگ، هۆلەندا، دانیماڕك، کۆماری ئێرلەندا، یۆنان، پورتوگال، ئیسپانیا، نەمسا، فینلەندا، سوید، قوبڕس، چیك، سلۆڤاکیا، ئیستۆنیا، مەجەڕ، لاتیڤیا، لیتوانیا، ماڵتا، پۆڵەندا، سلۆڤینیا، بوڵگاریا، ڕۆمانیا، کڕواتیا، کەنەدا، ئوستڕالیا، یابان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڕازیل، کۆریای باشور، نیوزیلەندا، قەتەڕ، کوەیت، ئیماڕات، تورکیا و ئێران).
ههروهها هاوڵاتیانی ئێرانی کە هەڵگری (تڕاڤڵ دۆکیومەنت) ی بەریتانیان پێویستیان بە ڤیزەی پێشوەختە نیە.
هاوڵاتیانی سەرجەم ووڵاتەکانی تر کە ناویان لە لیستی سەرەوەدا نیە، یان هەڵگری تڕاڤڵ دۆکیومەنتن، پێویستە داوای ڤیزەی پێشوەختە بکەن بۆ سەردانیکردنی کوردستان.
داواکردنی ڤیزەی ئەلەکترۆنی پێشوەختە بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان:
ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە ئەوانەی بە نیازن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و پێویستیان بە ڤیزەی پێشوەختە هەیە، دەتوانن لەمڕۆە پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بکەن و بەڵگەنامە پێداویستیە تایبەتەکان کە لە خاڵەکانی خوارەوەدا هاتووە بە پۆست بۆمان ڕەوانە بکەن.
پێداویستیەکانی داواکردنی ڤیزەی ئەلەکترۆنی پێشوەختە:
- وێنەیەکی رەنگاورەنگی پاسەپۆڕت یان تڕاڤڵ دۆکیومێنت.
- وێنەیەکی ڕهنگاوڕهنگی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕت.
- ژمارەی تەلەفۆن و ئیمێڵ و ناونیشانی داواکاری ڤیزە
- پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە زانیاری کەسی
- ناو و ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆن و ئیمێڵی ئەو کەسەی کە سەردانی دەکەن لە هەرێمی کوردستان.
- ناو و ناونیشانی ئەو هۆتێڵەی کە لێی دەمێنیتەوە لە هەرێمی کوردستان.
- ڕسوماتی وەرگرتنی ڤیزە بریتیە لە ٦٠ پاوەندی ئیستەرلینی.
ناونیشانی بەشی ڤیزەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم:
KRG UK Representation
2 Hobart Place
Belgravia
London SW1H 0RH
نزيکترين وێستگەی شهمهندهفهر و ئامانه (پاس) :
وێستگەی شەمەندهفەر و میتڕۆی ڤـیکـتـۆريا Train and Underground Station Victoria :
ویستگهی پاسی سەرەکی ڤیکتۆریا Victoria Coach Station:
بۆ زانياري زياتر پەيوەندي بکەن بە،
ژمارەی تەلەفۆن( 02039279780 ) یان
ئیمهیڵ ( uk@gov.krd)
تێبینی / ڤیزە ئەلەکترۆنیەکەت بە ئیمێڵ بۆ ڕەوانە دەکرێت. پێویستە لە کاتی سەفەرکردندا بۆ هەرێمی کوردستان ڤیزە ئەلەکترۆنیەکەت لا بێت و لهکاتی گهیشتن لەگەڵ پاسەپۆڕتەکەت یان تراڤڵ دۆکیومەنتەکەت پێشکەشی ئەفسەرانی کۆچی بکەیت بۆ مۆرکردنی پاسەپۆڕتەکەت.