نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

بەڕێز کاروان جمال تاهیر لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ پۆستی نوێنەری حمومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەریتانیا وەرگرت. پێشتر جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. بەڕیزیان کار دەکات لەسەر برەودان بە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندیانە.

کاروان جمال تاهیر لە ١١ کانونی دووەمی ساڵی ١٩٧١ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و جێگرەوەی باوکی بووە لە جیهانی سیاسەتدا. لە ساڵی ١٩٩١ بووەتە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە نووسینگەی بەڕێز جلال تاڵەبانی. تا ساڵی ١٩٩٨ لە بەشە جیا جیاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاری کردووە. دواتر بەرەوە بەریتانیا بەڕێکەوتووە بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ. لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٠٣ بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی مانچستەر لە زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا وەرگرتووە.  

لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧ وەك ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران کاری کردووە وە ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بووە بۆ ماوەی ٣ ساڵ. ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە دامەزراندنی پلانە ستراتیژیەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و پەیوەندیەکانی ئەو وەزارەتە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی بواری نەوت و گاز.

لە ساڵی ٢٠٠٩ وەك جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەستبەکاربوو، وە ڕۆڵی بەرچاوی لە بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی هەرێم لە هەموو بوارەکانەوە لەگەڵ جیهانی دەرەوە بینی ئەوەیش لە ڕێگای بەشداریکردن لە ژمارەیەك لە کۆنفڕانسە جیهانیەکان و تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگای دیبلۆماسی لە هەولێر.

بەڕێز کاروان جمال تاهیر خێزاندارە و دوو مناڵی هەیە.